٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستدرێژیکەرانی سەر کچەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ دوای ئەوەی رووداو هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵەی بڵاوکردەوە، پۆلیس رایگەیاند دەستدرێژیکەرەکان دەستگیرکران و بڕیار وایە وێنەکانیان بڵاوبکرێتەوە.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، راگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیارییەکان، لە هەڵمەتێکدا توانیمان هەموو ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکەین، کە دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێک لە شاری هەولێر.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی: بە زووترین کات وێنەی هەموویان دەنێرین بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، بۆ ئەوەی بڵاوی بکەنەوە و لە دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.

هه‌روه‌ها رائید کاروان عەبدولکەریم، سه‌باره‌ت به‌م ره‌ه‌داوه‌ راگەیاند،: تاوانباران 6 کەسن و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.

رۆژی 6ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر، 7 گەنج کچێکی تەمەن 16 ساڵەی پەنابەری رۆژئاوای کوردستانییان رفاند و 6 لەوان، دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر کچەکە.
 
ئەو کچە لە پاش ئەو نەهامەتییەی کە بەسەری هاتووە دەڵێت: دەمەوێ ئەو گەنجانە بەدەستی خۆم بکوژم، نابێ بێنە دەرەوە، یان سێدارە یان زیندانی هەتا هەتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار