لە ساڵی 2013دا 58 كارمەندی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كوژراون

نیویۆرك- KDP.info/ بە پێی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 2013 بە هۆی كارو چالاكییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەو ناوچانەی كە شەڕ و ئاڵۆزیان تێدایه، بە گشتی 58 كارمەندی نەتەوەیەكگرتووەكان كوژراون.
بە گوێرەی ئاماری سەندیكای كارمەندانی نەتەوەیەكگرتووەكان، هێزە ئاش تیپارێزەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان و كارمەندانی ئاژانسەكانی دیكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە باشووری سودان، سۆمالی، سودان، كۆماری دیموكراتیكی كۆنگۆ، سوریا و مالیدا لە كاتی راپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان رووبەرووی هێرشی جیاجیا بوونەوە.
بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵانی رابردوو هێرش بۆ سەر كارمەندانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 2013 زۆر بووە و بە هۆی ئەو هێرشانەوە 33 ئەندامی هێزی ئاشتی پارێز و 25 كارمەندی مەدەنی بە گشتی 58 كارمەندی نەتەوەیەكگرتووەكان گیانیان لەدەست داوە. لە ساڵی 2012 بە گشتی 37 و ساڵی 2011 بە گشتی 36 ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان گیانیان لەدەست داوە.
گەورەترین هێرش بۆ سەر هێزی نەتەوەیەكگرتووەكان لە باشووری سودان رۆژی 9ی نیسانی ساڵی 2013 پێكهاتووە و بە هۆیەوە 12 ئەندامی نەتەویەكگرتووەكان گیانیان لەدەست داوە.




