٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمرڵلا ئیشلەر: لە توركیا هەڵبژاردنی پێشوەخت ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-  KDP.info/  جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمرڵلا ئیشلەر لە میانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی تی ئار تیدا باسی بارودۆخی توركیای كرد و رایگەیاند بارودۆخی توركیا بارودۆخێك نییە كە هەڵبژاردنی پێشوەخت فەرز بكات.

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمرڵلا ئیشلەر لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی 17ی مانگی رابردوو لە ئەستەنبۆڵ گوتی: ئامانجی سەرەكی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوبردنی سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو، چونكە ئەردۆغان تا ساڵی 2023 بەرنامەیەكی باشی بۆ توركیا داناوە و ئەگەر ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكرێت ئەوا رۆل و پێگەی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەگۆڕدرێت، بۆیە ئەو كەسانەی كە چاویان گەورەبوون و بەهێزبوونی توركیا نابینێ ویستیان لە رێگای ئەو ئۆپەراسیۆنەوە گۆرزێك لە توركیا و سەرۆكوەزیرانی توركیا بوەشێنن.

ئیشلەر لە بارەی گۆڕانكارییەكانی ئەم دوایەی نێو ئەمنیەتی شارە جیاجیاكانی توركیادا رایگەیاند لە هیچ وڵاتێكی جیهان هیچ دەوڵەتێك ئامادە نییە قەبووڵ بكات كە لە ژێر باڵیدا دەوڵەتی شاراوە هەبێت، بۆیە ئەو گۆڕانكارییانەی ئەنجام دراون بەشێكن لە هەوڵەكانی حكوومەت لە دژی دەوڵەتی شاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار