٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان خاوه‌نی 199 هەزار و 867 دۆلاری ئەمه‌ریكایە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-  KDP.info/ بۆ یەكەمینجار لە مێژووی كۆماری توركیادا سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەسامان و دارایی خۆی بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا بڵاویكردەوە كە بۆ یەكەمینجار سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ وەڵامدانەوەی رەخنە و ئیدیعاكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بڕیاری دا كە سامان و دارایی خۆی بە شێوەیەكی شەفاف بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.

سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆكی گشتی ئاكەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان جێگری خۆی حوسێن چەلیكی راسپاردووە كە دارایی و سامانی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.

بە پێی راپۆرتی حوسێن چەلیك، سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان خاوەنی ئەو سامان و دارایانه‌یه‌.

ئەردۆغان خاوەن دوو دۆنم زەوییە لە ناوچەی گونەیسوی دومانقایا كە نرخەكەی دەكاتە 10 هەزار لیرەی توركی.

ئەردۆغان خاوەن سێ ملیۆن و 390 هەزار و 384 لیرەی توركییه‌، که‌ 25 هەزار یورۆ و 199 هەزار و 867 دۆلاری ئەمه‌ریكایە.

هەروەها 500 هەزار لیرەی توركی ئەردۆغان لە قەرزدایە و ئەوەیش ئەو بڕەپارەیە كە لە سكاڵا جیاجیاكاندا وەكو قەرەبوو بە بڕیاری دادگا بۆ ئەردۆغان دەستنیشان كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار