٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پلاتفۆرمی هاوبەشی كورد و تورك دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.info/   یەكەمین پلاتفۆرمی هاوبەشی كورد و تورك لە ژێر ناوی لە مێژوودا كورد و تورك، لە ئەنقەرە دەستی پێكرد و بڕیارە تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەمین پلاتفۆرمی هاوبەشی كورد و تورك لە ژێر ناوی هاوبه‌شی  لە مێژوودا كورد و تورك لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەند ئارنچ دەستی پێكرد.

لەو پلاتفۆرمەدا كە لە لایەن ناوەندی مێژووی توركەوە رێكخراوە بە گشتی 67 مێژووناس و که‌سانی ئه‌کادیمی و چەندین كەسی شارەزا و كەسایەتی سیاسیش ئامادەن. لە رۆژی یەكەمی ئەو پلاتفۆرمەدا هەر یەك لە سەرۆكی ناوەندی مێژووی تورك و سەرۆكی دەزگای باڵای زمان و مێژووی ئاتاتورك گوتارێك لە بارەی هاوبەشی مێژوویی كورد و تورك پێشكەش دەكەن.

ئەو پلاتفۆرمە بە گشتی لە 5 دانیشتن پێك دێت و بڕیارە لەو دانیشتنانەدا كە دوو رۆژ دەخاێنن چەندین گوتار و راپۆرت و لێكۆڵینەوەی جیاجیا لە سەر هاوبەشی كورد و تورك لە مێژوودا پێشكەش بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار