حوسێن چەلیك: با كەیسی رۆبۆسكی رهوانەی دادگای نێودەوڵەتی بكرێت

ئهنقهره- KDP.info/ دوای ئەوەی دادگای سەربازی توركیا بڕیاریدا بۆ هەمیشە كەیسی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی دابخات، جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلیك ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر ئەو بڕیارە دەربڕی و گوتی: بڕیاری دادگای سەربازی رای گشتی رازی نەكرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی چوار شەممە جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلیك لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر بڕیاری دادگای سەربازی لە بارەی كەیسی رۆبۆسكییەوە دەربڕیوە و گوتوویەتی بڕیاری دادگای سەربازی رای گشتی رازی نەكرد.
حوسێن چەلیك لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە دادگاكانی توركیا لە بارەی كەیسی رۆبۆسكیدا بە هیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە بڕیارێكی راست و دادوەرانە بدەن، بۆیە دوای بڕیاری دادگای سەربازی لە بارەی ئەو كەیسەوە، مافی كەسوكاری قوربانیانی رۆبۆسكییە كە كەیسەكە روانەی دادگای نێودەوڵەتی بكەن.




