مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوونەبی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌ت كوردستان ده‌كه‌م، له یه‌زدانی مه‌زن داواكارم مانگێكی پر له خێر و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك و ببێته هه‌وێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاشتی و خۆشه‌ویستی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، موسڵمانانیش به به‌ها جوان و به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه پابه‌ندتر بكات بۆ خزمه‌تی زیاتری مرۆڤایه‌تی.




