٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد:پێویستە زمانی کوردی بەھەمان شێوەی زمانی عەرەبی لەسەر تاسەری عێراق بەکاربھێنرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:ھەر کاتێک پڕۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبووە، پێویستە لەسەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان زمانی کوردی بەھەمان شێوەی زمانی عەرەبی بەکاربھێنرێت.

لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی پڕۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان کە لەلایەن پەرلەمان پەسەندکراوە پێویستە زمانی عەرەبی و کوردی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق وھەرێمیش بەکار بھێنرێت .

لانە محەمەد گوتیشی: ئەمە ھەلی کاریش زیاد دەکات لە ھەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە وەک وەرگێر کاربکەن لە دامودەزگاکانی حکوومی.

محەمەد راشیگەیاند: بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە پێویستە لەسەر پارە و پاسەپۆرت و رێگاوبانەکانیش بە زمانەکانی کوردی وعەرەبی بنوسرێت .

ئەو پەرلەمانتارە کوردە رونیشیکردەوە، ئەم یاسایە کاتێک لەسەرۆکایەتی کۆمار پەسەند دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی  بڵاودەبێتەوە، دواتر رەوانەی وەزارەتەکان دەکرێت بۆ ئەوەی رێنمای جێبەجێکردنی بۆ دەربکەن، لەوانە وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار