لەموسڵ سێ تەرم دۆزانەوە

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ تەرمی سێ کەس دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولە بە لاشەیانەوە دیاریە.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لە گەرەکی رفاعی لە لای راستی شاری موسڵ سێ تەرم دۆزرانەوە کە دووانیان پۆلیسی ھەوالگری عێراقن و ئەوی دیکەش ئەندامی دەوڵەتی قانونە.
سەعید مەموزینی گوتیشی:ھەر سێ تەرمەکە شوێنەواری گولە بەلاشەیانەوە دیارە وسونە مەزھەبن.




