له ساڵڕۆژی پۆلیسدا رێز له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌نرێت

هه‌ولێر-KDP.info/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنەی هاتنەوەی ساڵڕۆژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە دەکەوێتە رۆژی (9/1) ی هەموو ساڵێک، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بە تایبەت پاڵەوانانی پۆلیس دەکات.
له‌م باره‌یه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم ڕایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنەی هاتنەوەی ساڵڕۆژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە دەکەوێتە رۆژی (9/1) ی هەموو ساڵێک، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات و سبه‌ینێش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕێز له چه‌ندین پۆلیس و رێپێدراو ده‌نرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ساڵانێكی زۆره له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن.
رائید كاروان گوتیشی: لەم رۆژەدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە هەمیشە گیانفیدای ئارامی و سەقامگیری و یاساپارێزی دەبین بۆ گەل و نیشتمانەکەمان. دووبارە رۆژی پۆلیس پیرۆز بێت لە سەرجەم تاکەکانی کوردستان، هیوادارین هەمیشە لە ئارامیدا بژین".




