پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی ، داوای رەشنووسی بوودجەی2014 عێراق دەکات

بەغدا - KDP.info/ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات پەلەبكرێت لەناردنی ڕەشنووسی بودجەی2014 ، تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دواتریش پەسەندبكرێت. پەرلەمانی عێراق دووبارە داوای لە حكوومەتی فیدراڵ كرد پەلە بكات لەناردنی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2014 بۆ پەرلەمان، كە بڕەكەی 174 ترلیۆن و 649 ملیار دینارە، و بە بەراورد لەگەڵ بودجەی ساڵی ڕابردوودا 36 ترلیۆن دینار زیادی كردووە تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دواتریش پەسەندبكرێت. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا کە وێنەیەکی دەست KDP.info کەوتووە. ڕایگەیاند، پەلەكردن لە پەسەندكردنی یاسای بودجە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان و بەئەنجامگەیاندنی پلانەكانی گەشەكردن، كەپەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بەژیانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانیانەوە هەیە. بەئامانجی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بارەی پرسەکانی تایبەت بە بوودجەوە بریارە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.




