سەربازێکی تۆمەتبار بەکوشتنی 3 کەس لە خێزانێکدا لە داقوق دەستگیرکرا

داقوق - KDP.info/ سەربازێکی سوپای عێراق سێ کەسی خێزانێک دەکوژێت. پۆلیسی داقوق ئاشکرای کرد : کە سەربازێکی سوپای عێراق سێ کەسی خێزانێک دەکوژێت، دوای ئەوەى دەچێتە ماڵیان و بەدەمانچە هێرشدەکاتە سەریان و تەقەیان لێدەکات. رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو سێشەممە لەسەر چوارشەممە روویداوە و بە گووتەى پۆلیس سەربازەکە خزمی خێزانەکە بووە پاش درووستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان ئەو و خێزانەکدا سەربازەکە تەقە دەکات و جگە لە کوشتنی دایک و باوکەکە، مێردمنداڵێکی 11ساڵانیش کوژراوە. سەرچاوەیەک لەپۆلیسی داقوق بە KDP.info راگەیاند: رووداوەکە لە دوای کاتژمێر 11ی شەو روویداوە، کاتێک پۆلیسی داقوق چوونەتە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە کە ژن و مێردێک و مێردمنداڵەک کە تەمەنی 11 ساڵان بوونە گیانیان لەدەستداوە . تۆمەتبارەکەش کە سەربازێکی سوپای عیراقی بووە لەشوێنەکە نەماوە و رایکردوە. سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند : بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس ئەو سەربازە زیاتر لەکاتژمێرێک لەماڵی ئەو خزمەیاندا ماوەتەوە دواتر دەمەقاڵێ دروستبووەو تەقەى کردوە. بە گوتەى پۆلیس بەتۆمەتی کوشتنی ئەو سێ کەسە باوک و براکانی ئەو سەربازە هەر ئەو شەوە دەستگیرکراون، دواتر ئەمرۆ چوار شەممە تۆمەتباری رووداوەکە لە قەزای خەبات دەستگیرکراوە.




