ئەمریکا و عێراق داوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەکەن بۆ رێگری لە هێزەکانی داعش

هه‌ولێر- KDP.info/ له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆ كراوه سه‌باره‌ت به ڕێگری كردن له دزه‌كردنی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. ماڵپه‌ڕی مه‌دا پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای عێراقه‌وه له شاری كه‌ركووك كه نه‌یویستوه ناوی خۆی ئاشكرابكات بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردودا كۆبونه‌وه‌و وتووێژكراوه له نێوان نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، بۆ ڕێگری كردن له دزه‌كردنی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه. سه‌رچاوه ڕایگه‌یاندوه ، وتوێژه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و، بڕیار دراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی تلكێف له موسڵ‌و قه‌راج‌و مه‌خمور له خۆرئاوای شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تری پارێزگای دیاله. ئامانج له‌و كاره‌ش ڕێگری كردن له دزه‌كردنی چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام له ناوچانه‌و ، تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی نزیك به هه‌رێمی كوردستان. له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، پێشمه‌رگه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی دروستكردوه بۆ پاراستنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به ئامانجی ڕێگریكردن له دزه‌كردنی گروچه چه‌كداره‌كان بۆ ناوخۆی ئه‌و ناوچانه. جه‌بار یاوه‌ر جه‌ختیكرده‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌ركی پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه كه ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه‌كانی نه‌فتخانه تا پیشخابور، كه پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین‌و كه‌ركوك‌و دیاله‌و به‌شێك له پارێزگای موسڵ ده‌گرێته‌وه.




