محەمەد مورسی بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران دادگایی دەكرێت

قاهیرە - KDP.info/ ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی میسر بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران دادگایی دەكرێت، ئاژانسی ئیس بی ئێسی بڵاویکردەوە : ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی میسر بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران لە گەڵ 14 تۆمەتباری دیکە لە کابینەکەی حکوومەتەکەی دادگایی دەكرێت .لەبەرامبەریشدا هاوپەیمانی پاڵپشتیكردن لە شەرعیەت داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەن. بەپێێ هەواڵەکە : مەحمەد مورسی تا ئێستاش خۆی وەک سەرۆکی شەرعی میسر لەقەڵمدەدات و پێوایە کە دادگاییکردنەکەی شەرعی نییە . لەبەرامبەردا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی دادگاییكردنەكە حكوومەتی میسڕ زیاتر لە 20 هەزار كەسی لە هێزە ئەمنیەكان بڵاوەپێكردووە. مورسی لە رێگەی هلێکۆپتەرێکەوە گواستراوەتەوە هەکان دادگا کە تێدا حوسنی موبرەک سەرۆکی پێشوی میسر تێدا دادگایی کرا لای خۆشییەوە دژی دادگاییکردنی مورسی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پاڵپشتیكردن لە شەرعیەت داوای لە لایەنگرانی كرد بە درێژایی ئەم هەفتەیە خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام بدەن. محەمەد مورسی لە 30 حوزەیرانی 2012 دا بووە سەرۆكی میسڕو لە 3 ی تەموزی 2013 دا لەڕێی كودەتایەكی سەربازییەوە لە كارەكەی دورخرایەوەو لە ئێستاشدا بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران دادگایی دەكرێت.




