13 هه‌زار عه‌ره‌بی ئاواره روویان له پارێزگای هه‌ولێر کردووه

هه‌ولێر- KDP.info/ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرای کرد، نزیکه‌ی 13 هه‌زار عه‌ره‌بی ئاواره، به‌هۆی شه‌ڕ‌و پێکدادانه‌کانی سنوری پارێزگای ئه‌نباره‌وه، ڕوویان له‌پارێزگای هه‌ولێر کردووه.
هه‌مزه حامد به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: نزیکه‌ی (13) هه‌زار که‌س به‌هۆی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی سنوری پارێزگای ئه‌نباره‌وه، روویان له پارێزگای هه‌ولێر کردووه، گوتیشی: ئه‌و که‌سانه‌ی هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر، هاووڵاتی مه‌ده‌نین و په‌یوه‌ندیان به‌توندوتیژییه‌کانه‌وه نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر هیچ که‌مپێکی بۆ ئاواره‌کانی شاری فه‌لوجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای ئه‌نبار نه‌کردووه‌ته‌وه، ده‌توانن له شاری هه‌ولێر و ناوچه‌کانی دیکه، نیشته‌جێببن و خانوو به‌کرێ بگرن، تاوه‌کو کاتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منیی زێدی خۆیان.
دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان سوپای عێراق‌و چه‌کدارانی داعش، له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار، هه‌زاران خێزانی پارێزگاکه ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستان‌و چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه‌ی عێراق بوون.




