بە جینوساید ناساندنی هەردوو كەیسی راگواستنی سەید سادق و پشتدەری لەلایەن دادگای بالای تاوانەكان راگەیاندرا

ههولێر- KDP.info / لە كۆنگرەیەكی روژنامەوانیدا كە لە دیوانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ لیژنەی بەدوا داچوونی كەیسەكان سازی كردبوو ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند كە هەردوو كەیسی راگواستنی زۆرە ملێی سید سادق و پشدەر لە لایەن دادگای بالای تاوانەكانی عیراق بە جینوساید وەسف كراوە.
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەم بڕیارەی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقی بە گرنگ وەسف كرد و رایگەیاند : ئەو دوو كەیسەش دەچێتە پاڵ كەیسەكانی ئەنفال و كیمیاباران و بارزانیەكان و كوردانی فەیلی كە لە لایەن دادگا بە جینوساید ناسراوە و بەپێی ئەم بڕیارەش خەڵكی ئەو دوو سنورەش وەكو زیان لێكەوتووی راگواستن دەتوانن داوای قەرەبوو بكەنەوە لە دادگا مەدەنیەكان
زیاتر گوتی : ئەم بڕیارە و بڕیارەكانی دادگای بالا پال پشتێكی باش دەبێت بۆ داواكانمان بۆ قەرەبوو كردنەوەی زیان لیكەوتوان كە وەكو پرۆژەیەك ئامادە كراوە و پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردوە تاكو ئاراستەی حكومەتی ناوەندی بكرێت و بگاتە ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق تاكو حكومەت پابەندی قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتوان بكرێت.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی لیژنەی بەدوا داچوونی كەیسەكان وەزارتی شەهیدان موحسن شیروانی ئاماژەی بەو هەوڵانە كرد بۆ داخستنی دادگای باڵای تاوانەكان و هەولەكانی وەزارەتی شەهیدان بۆ شكست پێهێنانی ئەو هەوڵەنە تاكو سەرجەم كەیسەكان كورد لەو دادگایەدا.
هەروەك پیرۆزبایی خۆی و لیژنەكەی بە خەڵكی ئەو دوو ناوچەیە راگەیاند كە دەتوانن بەپێی بڕیاری دادگا خەڵكی زیان لێكەوتوانی ئەم تاوانە دەتوانن داوای قەرەبوو كردنەوە بكەن
هەروەك تەئكیدی لە بەردەوام بوونی لیژنەكە كردەوە بۆ تەواو كردنی سەرجەم كەیسەكانی تری دادگای باڵای تاوانەكان داواشی لە لایەن و هاونیشتمانانی كوردستان كرد كە ئەوانەی داوایان هەیە و دەیانەوەی بگاتە دادگای باڵا پەیوندی بە لیژنەكەیان بكەن.
دواتر وەزیری كاروباری شەهیدان و و ئەنفالكراوان ولامی نێردەی كەناڵەكانی دایەوە كە تایبەت بوو بە كارەكانی وەزارەت لەسەر كەیسەكانی كورد لە دادگای بالای تاوانەكان و هەولەكان بۆ بەنێو نەتەوەیی كردنی كەیسەكانی كورد و ناساندنیان لە ئاستی نێو دەوڵەتی




