پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکانی پەسەند کرد

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکان بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
لەمبارەیەوە د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکانی خستە دەنگدان وبە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا،بەمەش زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی دەبێتە زمانی فەرمی عێراق.
د.رزگار گوتیشی:ھەر چەندە ھەندێک لەئەندامان دژی ئەم پڕۆژە یاسایە بوون،بەڵام دواتر زۆرینەی ئەندامان دەنگیان بەم پڕۆژە یاسایەدا وپەسەندکرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد،چونکە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم ئەمە یەکەم جارە دان بەزمانی کوردی دەنرێت ودەبێتە زمانی فەرمی عێراق .




