یه‌كه‌م كه‌شتی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریا گوازرایه‌وه بۆ به‌نده‌ره جیهانییه‌كان

سوریا - KDP.info/ یه‌كه‌م كه‌شتی بارهه‌ڵگر كه چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریای هه‌ڵگرتبوو، گوێزرایه‌وه بۆ به‌نده‌ره جیهانییه‌كان، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند: وڵاتی سوریا یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی خۆی له دوو شوێنی جیاوه، له‌ڕێگای كه‌شتییه‌كی دانیماركییه‌وه نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ،ماڵپەری دی دەبڵیو ئەلمانی بڵاویکردەوە: کە یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كان له وڵاتی سوریا ده‌ستی پێكرد كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه دانیماركی و نه‌رویجییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وڵاتی سوریاش هاریكاری كه‌شتییه‌كان ده‌كات. له بڵاوكراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه كه‌شتییه‌كه له ده‌ریا جیهانییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌واوی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی دیکەش له وڵاتی سوریا ده‌گوێزرێنه‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كان، لەلایەکی دیکەوە روانگه‌ی سوریا بۆ مافی مرۆڤ دوێنێ سێشەممە رایگه‌یاند: له‌ڕۆژی هه‌ینییه‌وه، له شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام، 274كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها له نێو كوژراوه‌كاندا 46هاووڵاتی مه‌ده‌نی هەن و 129كه‌سیش سه‌ر به به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون و 99كه‌سیش سه‌ر به چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام بوون.




