٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی دوو پارتی كوردی لە گەڵ وەزیری ناوخۆی توركی كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری ناوخۆی توركیا دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بوو بە بە وەزیری ناوخۆ، یەكەمین دانیشتنی رەسمی خۆی لە گەڵ شاندی هاوبەشی دوو پارتی سیاسی كورددا ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا بڵاویكردەوە كە وەزیری ناوخۆی توركیا ئافقان ئاڵا دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی توركیا شوێنی وەزیری پێشووی ناوخۆی توركیای گرتەوە، یەكەمین دانیشتنی رەسمی خۆی لە گەڵ شاندی هاوبەشی دوو پارتی كورد ( بەدەپە و هەدەپە) ساز كرد.

لە دانیشتنەكەدا شاندی هاوبەشی بەدەپە و پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) باسیان لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و ئەو هێرشانە كردووە كە لە زانكۆكانی توركیادا دەكرێنە سەر خوێندكارە كوردەكان.

لەو دانیشتنەدا كە بۆ ماوەی 45 خۆلەیەك بەردەوام بووە، شاندی هاوبەشی هەر دوو پارتی كوردی و وەزیری ناوخۆی توركیا لە سەر چۆنێتی بەرێوەبردنی قۆناغی چارەسەری و رێگری كردن لە هێرشی خوێندكارە رەگەزپەرەستە توركەكان بۆ سەر خوێندكارە كوردەكان بیروڕایان ئاڵوێر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار