٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فرۆكە جەنگییەكانی سوریا گوندێکی كوردیان بۆردمان كرد و 6 كەس گیانیان لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

حەلەب-KDP.info/ شەڕ و پێكدادان لە سوریا بەردەوامە و رۆژی سێشەممە فرۆكە جەنگییەكانی رژیمی سوریا گوندێكی كوردنشینی ناوچەی عەزازی سەر بە حەلەبیان بۆردمان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە لە بەردەوامی شەڕی سوریادا رۆژی سێشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سوریا، گوندێكی كوردنیشینی ناوچەی عەزازی حەلەبیان بۆردمان كردووە و بە هۆیەوە 6 هاووڵاتی كورد گیانیان لە دەست داوە و 9 هاووڵاتی دیكەی كورد بریندار بوونە.

لە لایەكی دیكەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە كە سوپای رژیمی سوریا لەگەڵ سوپای ئازادی سوریا رێككەوتوونە كە لە نێوان خۆیاندا ئاگر بەست رابگەینن تا بتوانن پێكەوە شەڕی ئەلقاعیدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئەلقاعیدە بە تایبەتی بەرەی نوسرە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار