دواین ئاماری تەقینەوەکەی کەرکووک

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info / لێپرسراوی ھۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، بەپێی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکهی کەرکووک گەیشتووتە 60کەس.
فەرھاد حمە عەلی لێپرسراوی ھۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بە kdp.infoراگەیاند: دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی نزیک بنکەی پۆلیسی قۆریەی شاری کەرکووک گەیشتوتە 3شەھیدو57بریندار، سەرەڕای زەرەرو زیانێکی زۆری مادی بەر شوێنی تەقینەوەکە کەوتووە.
فەرھاد حمە عەلی گوتیشی: زۆرینەی قوربانیان پۆلیس و ھاووڵاتی مەدەنین.
بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەنزیک بنکەی پۆلیسی قۆریە لە ناوسەنتەری شاری کەرکووک خۆی تەقاندەوە.




