لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەکەرکووک 46کەس بوونە قوربانی

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لەشاری کەرکووک رویدا، لەئاکامدا 46کەس بوونە قوربانی.
لەمبارەیەوە فەرھاد حمە عەلی لێپرسراوی ھۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoرایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بارھەلگر لە نزیک بنکەی پۆلیسی قۆریە لە کەرکووک تەقیەوە، بەپێی ئامارە سەرهتایەکان ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و45دیکەش برینداربوونە.
فەرھاد حمە عەلی گوتیشی: ھێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
حمە عەلی رونیشیکردەوە، ئەمە ئاماری سەرهتاییە و رەنگە رێژەی قوربانیان زیاتر بێت.




