پەرلەمانتارێک: زەحمەتە ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکان پەسەندبکرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای زمانەفەرمیەکان بخرێتە دەنگدانەوە،بەڵام زەحمەتە دەنگی پێویست بەدەست بێنێت.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:پڕۆژە یاسای زمانەفەرمیەکان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆھەیە،بەڵام زەحمەتە دەنگی پێویست بەدەست بێنێت،چونکە تاوەکو ئێستا رێکەوتنی لەبارەوە نەکراوە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:ھەر چەندە ئەمڕۆ لیستی عێراقیە بەشداری لەکۆبوونەوە ناکەن،چونکە پێشتر ئەوان زیاتر دژی ئەم پڕۆژە یاسایە بوون،بەڵام لەناو لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانیش ھەندێک لە ئەندامەکان دژی ئەم پڕۆژە یاسایەنە.
ئەبوبەکر رونیشیکردەوە،ئێمە وەکو کوتلە کوردیەکان ھەوڵی جدی دەدەین لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت.
لە مادەی چواری دەستوری عێراق ھاتووە ک کە زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبی زمانی فەرمی عێراقە.




