٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھەوڵی وەزارەتی ئەوقاف "ئەمڕۆ 2000 سۆپا و 2000 لایتی شەحن بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوه‌بەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی شاندێکی باڵای رێکخراوی (سەمێریتان پێرس)ی خێرخوازی مەسیحی لەسەر داوای بەرێو‌ه‌بەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەرێمی کوردستان و کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد و بڕێکی زۆر کەلوپەل و پێداویستی پێشکەش بەدانیشتوانی کەمپی کەورگۆسک لە نزیک ھەولێر کرد.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: رێکخراوی ناوبراو ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2014 کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ لە رێگەی بەرێو‌ه‌بەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و رێکخراوی خێرخوازی بارزانی (2000) لایتی شەحن و (2000) سۆپا بەسەر ئاوارەکانی کەمپی کەورگۆسک دابەش دەکەن.

نەقشبەندی راشیگەیاند: بڕیاریش وایە ھەر لەم مانگەدا بەدەیان ھەزار دیاری منداڵانی ئەمه‌ریکا لە رێگای رێکخراوی سەمیریتان پێرسی ئەمه‌ریکاوە بەفڕۆکەیەکی تایبەت بگاتە شاری ھەولێر و بەسەر منداڵانی ئەو کەمپە و قوتابخانەکانی ناوچەکە دابەش بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار