دووەم گەورە کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکا رێککەوتنێکی تازەی لەگەڵ کوردستان مۆرکرد

کۆمپانیای چیڤرۆن کە دووەم گەورە کۆمپانیای وەبەرھێنانی کەرتی نەوتە لە ئەمەریکا بە کڕینەوەی پشکەکانی کۆمپانیایەکی ھندوستانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێککەوتنێکی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان مۆرکرد.
وێلستریت ژۆرنال بڵاویکردۆتەوە، کۆمپانیای چیڤرۆن ئاشکرایکرد دوای گەیشتنیان بە ھەرێمی کوردستان دوو کێلگەی نەوتی گەورەی ھەرێمی کوردستان لە پشکەکانی کۆمپانیای ریا لێنسی ھندوستانی کڕیوەتەوە رێژەی پشکەکانی ٨٠%ی کۆی گشتی پشکەکانی دوو کێڵگەی نەوتییە لە ھەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشتی ھەورامی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بەو رێککەوتنەیە لەگەڵ کۆمپانیای چیڤرۆن.
ھەروەھا کۆمپانیای چیڤرۆن رایدەگەیەنێت، بەھۆی ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر پابەندە بە رێککەوتنە نەوتییەکانی بۆیە زۆرێک لە کۆمپانیا بیانییەکان خواستنیان لەسەر رێککەوتنە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە وەبەرھێنانی کەرتی نەوتدا.
کۆمپانیای ریا لێنس لە ٢٠٠٧ بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاری و ٥١٧ ھەزار دۆلاری ئەمەریکایی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکی مۆرکرد کە وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا بکات، بەڵام لە ئێستادا تەواوی پشکەکانی خۆی بە کۆمپانیای چیڤرۆن فرۆشتۆتەوە.




