٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دابەزینی دەنگی ئاكەپە و بەرزبوونەوەی دەنگی بەدەپە و جەهەپە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌سته‌نبۆل-  KDP.info/  دەزگای گەزجی بۆ راپرسی و پرسە سیاسییەكانی توركیا لە چوارچێوەیئامادەكارییەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا لە 36 پارێزگای توركیا لە سەر رێژەی دەنگی هەر چوار پارتی نێو پەرلەمانی توركیا راپرسییەكی ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا بڵاویكردەوە كە دەزگای گەزجی بۆ هەڵسەنگاندنی رێژەی دەنگی چوار پارتی نێو پەرلەمانی توركیا لە سەر ئاستی 36 پارێزگای توركیادا راپرسییەكی ئەنجام داوە.

دەزگای گەزجی لەمیانی ئەو راپرسییەدا پرسی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بە پاڵێوراوی كامە پارت دەدەی؟ ئاراستەی 5 هەزار و 292 كەس كردووە.

بە پێ ئەنجامەكانی ئەو راپرسییە دەنگەكانی ئاكەپە بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و دەنگی پارتی نەتەوەپەرەستی توركیا مەهەپە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو تۆزێك دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

لە بەرامبەردا دەنگی هەر یەك لە جەهەپە و بەدەپە بە رێژەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبووەتەوە.ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە كە بەشێكی زۆری بەشداربووانی راپرسیەكە پێشتر دەنگیان بە ئاكەپە داوە،  بەڵام بە هۆی ناكۆكی نێوان ئاكەپە و جەماعەتی گولەن ئەمجارە دەنگیان یا بە جەهەپە یا بە بەدەپە داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار