بۆ پەرلەمانتارە گیراوەكان دەستوردهگۆڕن

ئهنقهره- KDP.info/ رۆژی دووشەممە كۆمیتەی تایبەتی پەرلەمان بۆ چارەسەری پرسی پەرلەمانتارە گیراوەكان، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی كۆمیتەی چارەسەری پرسی پەرلەمانتارە گیراوەكان بە كۆی دەنگ پێشنیاری گۆڕینی دەستوریان پەسەند كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە كۆمیتەی تایبەتی پەرلەمان بۆ چارەسەری پرسی پەرلەمانتارە گیراوەكان یەكەمین كۆبوونەوەی ساز كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری جەهەپە، ئاكەپە و بەدەپە ئامادەبوون.
دوای گفتوگۆیەكی بەرفراوان ئەندامانی كۆمیتە بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی پەرلەمانتارە گیراوەكان پێشنیاری گۆڕینی دەستوری بنەڕەتی توركیایان پەسەند كردووە.
دوای كۆبوونەوەكە كۆمیتەی چارەسەری پرسی پەرلەمانتاران رایگەیاندووە كە بۆ گۆڕینی دەستور پرۆژە یاسایەكی هاوبەش ئامادە و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا دەكەن.




