٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئایهان سەفەر ئوستون: دووبارە دادگایی كردنەوە هەنگاوێكی هەڵەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-  KDP.info/  دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی  لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی بارۆكانی توركیادا رەزامەندی حكوومەتی بۆ دووبارە دادگایی كردنەوەی تاوانبارانی دۆزی ئەرگەنەكۆن و كودەتای بالیۆز دەربڕی، سەرۆكی كۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی توركیا ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر دووبارە دادگایی كردنەوەی ئەو تاوانبارانەدا دەربڕی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بڵاویكردەوە كە ماوەیەكە پرسی دووبارە دادگایی كردنەوەی تاوانبارانی دۆزی ئەرگەنەكۆن و كودەتای بالیۆز گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.  كۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی توركیا لە دژی دووبارە دادگایی كردنەوەی ئەو تاوانبارانەیە، چونكە پێی وایە پرۆژەی دووبارە دادگایی كردنەوە پلانێكە بۆ دەركردنی لێبوردنی گشتی.

سەرۆكی كۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی توركیا ئایهان سەفەر ئوستون رایگەیاندووە كە دووبارە دادگایی كردنەوەی تاوانبارانی ئەو دۆزانە هەنگاوێكی هەڵەیە و بە مانای چۆڵكردنی گرتووخانەی سیلڤەر و ئامادەكاری بۆ دەركردنی لێبوردنی گشتییه‌ بۆ ئەو تاوانبارانه‌.

سەفەر ئوستون هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە دووبارە دادگایی كردنەوەی ئەو تۆمەتبار و حوكمدراوانە هیچ سوودێكی بۆ توركیا نابێت، بێجگە لە لاواز كردنی حكوومەت و پێشێلكردنی سەروەری یاسا لە توركیادا.

هەواڵی پەیوەندیدار