ئهمهریکا .. فیستیڤاڵی گەنجانی كورد کۆتایی هات

ئهمهریکا- میامی - KDP.info/ دوای سێ رۆژ بەردەوامبوون، فیستیڤاڵی گەنجانی كورد لەشاری میامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمهریكا كۆتایی هات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دەنگی ئەمهریكا بڵاویكردەوە كە دوای سێ رۆژ كار و چالاكی جیاجیا كۆتایی بە فیستیڤاڵی گەنجانی كورد لە ئەمهریكا هات.
ئامانج لەو فیستیڤاڵە بەهێزتركردنی پەیوەندی كەلتوری، پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی لە نێوان گەلی كورد و گەلانی ئەمهریكا بوو.
رێكخەری ئەو فستیڤاڵە محەمەد ئەروحی گوتی: ئەمە پێنجەمین فستیڤاڵە لە ئەمهریكا سازدەكرێت، ماوەی پێنج ساڵە سەرقاڵی سازكردنی فستیڤاڵی لەو جۆرەن و هەر ساڵ لە شارێكی ئەمهریكا ئەو فستیڤاڵە سازدەكەن.




