٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئاڵوگۆڕی حوكمدراوەكانی ئێران و عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- KDP.info/ نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ئاڵوگۆڕی حومكدراوەكانی نێوان عێراق و ئێران بكات.

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  بە KDP.infoی راگەیاند: بڕیارە سبەی سێ شەممە 7ی كانوونی دووەمی 2014 پرۆژە یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێ، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، كار لەسەر ئەوە دەكەم پێش كۆتایی هەفتەیی داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەوەشی گوت: بەو هۆیەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە دواكەوت نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد لەرێی لیژنەی مافی مرۆڤەوە، لەرێی نووسراوێكی دیكەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵەدەم بخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێ.

باسی لەوەش كرد، لەسەر داوای ئەو زیندانییە ئێرانیانەی لەگرتووخانەی مەعەسكەر سەلامی شاری سلێمانی ئەویش دوای مانگرتنیان بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی عێراق و ئێران پەسەند بكرێ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، كەلەقۆناغی یەكەمدا لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە رەتكرایەوە، ئێمەش لە وەرزی پێشوودا خستمانە خشتەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.

جێی باسە، پرۆژە یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی نێوان عێراق و ئێران لە24ی نیسانی 2011 لەشاری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران لەنێوان هەردوولا پەسەندكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار