هه‌ردوو شاری كۆبانی و عه‌فرین له سوریا ئازادكران
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 19/7/2012 ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له كوردستانی ده‌ستی پێكرد و تا ئێستایش هه‌ردوو شاری كۆبانی و عه‌فرین له سوپای به‌عس پاك كراونه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ـ بڵاوی كرده‌وه كه هاووڵاتیان له هه‌ردوو شاری كۆبانی و عه‌فرین، به هاوكاری چه‌كدارانی سوپای ئازادی سووریا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی به‌عس و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردوو شاره‌كه پاك بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه هه‌روه‌ك چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ردوو شاره‌كه بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاووڵاتیان ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانی به‌عس هه‌ڵ ده‌كرد.




