ئۆتۆمبێڵێک لە ناوەراستی دووزخورماتوو تەقییەوە کوژران و برینداری لێکەوەتەوە

دووز خورماتوو - KDP.info/ كەمێك بەر لەئامادەکردنی ئەم هەواڵە ، تەقینەوەیەك قەزای خورماتووی هەژاند و بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان دەیان کەس بوونەتە قوربانی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای دووز خورماتوو بە KDP.info ی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەویەک قەزای خورماتووی هەژاندوو بەهۆئەوەش 3 کەس گیانیان لەدەست داو 15 کەسی دیکەش بریندار بوون . سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو : تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوەوە بووە لەگەڕەكی ئیمام ئەحمەد، هاوڵاتیانی سڤیل بەشی زۆری قوربانییەکان پێک دەهێنن ، زانیارییە سەرەتاییەکان کوژرانی 3 کەس برینداربوونی 15 کەسی دیکەی بووە . ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: دوا بەدوای تەقینەوەكە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان كردووە، هاوكات بریندارەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كردووە.




