٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێنانی دەرمانی قاچاغ بۆ هەرێمی كوردستان سەدا 90 كەمی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

رانیە-  KDP.info/   وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ،  هێنانی دەرمانی قاچاغ بۆ هەرێمی كوردستان سەدا 90 كەمی كردووە بەڵام بە یەكجاری بنەبڕ نەكراوە هەندێک کەس ئێستاش بەشێوەی قاچاخ دەرمان دەهێننە کوردستان.لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لەكاتی كردنەوەی بەشی شۆردنەوەی گورچیلە لە ناو سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە رانیە،دکتۆر رێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێنانی دەرمان بەشێوەی قاچاغ بۆ هەرێمی كوردستان لەسەدا 90 كەمی كردووە، بەڵام نەتوانراوە بنبڕ بكرێت. هەوڵەکان بۆ بنەبڕکردنی بەردەوامە . وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەروو : وەزرارەتی تەندرووستی بە هاوکاری سەندیکاو وەزارەتی ناوخۆ  پلانیان دارشتووە و لەمباریەوەش  هەوڵەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕكردن  هێنانی دەرمانی قاچاخ هاوکات و دانانی نرخ لەسەر دەرمانەکان لە بازا . لە کۆتاییدا وەزیری تەندروستی   ئاماژەشی بەوە كرد: کە لەمرۆِژانەدا نەخۆشخانەی100  قەرەوێڵەیی قەڵادزێ دەكرێتەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار