تەنها لە یەک رۆژ دا زیاتر لە هەزار کەس لە سنووری پیشخابوور هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

پیشخابوور - KDP.info/ سنووری نێوان ههرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان کرایهوه و تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 1000 هاوڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە هەرێمی کورستان . شەوکەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی دەروازەی پیشخاپوور لە دیوی هەرێمی کوردستان،بە KDP.infoراگەیاند: دهروازهی سنووری پیشخابوور و سێمالکا لە دیوی کوردستانی سووریا ، بە ڕووی هاونیشتیمانییانی سووریدا کراوهتەوە و تەنها رۆژی یەکشەممە نزیکەی 1000 هاووڵاتی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و هەندێک لەو هاووڵاتیانەش بۆ مەبەستی چارەسەری تەندروستی و هەندێکی دیکەش ناخوازن جارێک بگەرێنەوە رۆژئاوای کوردستان . بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی دەروازەی پیشخاپوور ئەوەشی خستەروو: کە هەزاران هاونیشتیمانی دەیانەوێت بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەسەتەش لیژنەیەکی هاوبەشی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆئاوا سەر بە پەیەدە سەرپەرشتی ئەو دەروازەیە دەکەن لە دیوی کوردستانی سووریاوه. دهروازهی سنووریی پیشخاپوور پێشتر بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای سوریا بەبریاری حکوومەتی ههرێمی کوردستان داخراوبوو.




