لەشەڕی دژ بە ئۆپۆزسیۆن هێزەکانی داعش زیانی پێگەیشت و داوای ئاگربه‌ست دەکات

سوریا - KDP.info/ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به داعش داوای ئاگربه‌ستێكی به‌په‌له‌ی كرد. هۆکارەکەش بۆ ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه گه‌وره‌یه دەگەرێتەوە کە له‌جه‌نگه‌كانی دژ به لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێی گه‌یشت، بی بی سی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه كه سه‌ر به قاعیده‌یه، كۆنتڕۆڵكردنی شاری ئهتاربی له پارێزگای حه‌ڵه‌ب له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یان له چه‌كدارانی داعش كوژراون و ده‌ستگیركراون. بۆ خۆرێکخستنەوەی ریزەکانیشی پێویستی بە کات و ئاگر بەسەست هەیە. به‌پێی ههواڵهكەی بی بی سی ، ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام واده‌ی 24 کاتژمێری داوه‌ته ئۆپۆزسیۆن تا شه‌ڕكردن ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌ڵه‌ب پاشه‌كشه ده‌كات. شایەنی باسە دوێنێ ئەکشەممە توندترین و سه‌ختترین شه‌ڕ له‌نێوان داعش و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن له شاره‌كانی حه‌له‌ب و ئیدلب به‌رپابوو، كه له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 60 چه‌كداری ڕێكخراوه‌كه كوژران و ده‌یانی تریش برینداربوون و ده‌ستگیركران.




