٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە: : قبووڵ ناكەین حكوومەتی عێراق هێزی زیاتری سوپا رەوانەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بكات

سەرچاوە: KDP.info

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: قبووڵ ناكەین حكوومەتی عێراق هێزی سوپای عێراق بەدەر لەو رێككەوتننانەی پێشتر لە نێوانماندا هەبووە لە ناوچە جێناكۆكییەكان بڵاوە پێ بكات.

ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: بە پێی ئەو رێككەوتنانەی لە ماوەی رابردوو لە نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەبووە پاراستنی ئاسایشی ناوچە جێناكۆكییەكانی سنووری مادەی 140 ی دەستووری عێراق تا یەكلاكردنەوە و جێبەجێكردنی مادەكە بەهاوبەشیی لە نێوان سویای عێراق و پێشمەرگە دەبێ.

روونیشی كردەوە، ئەگەر حكوومەتی عێراق بەنیاز بێ هێزی زیاتری سوپای عێراق لەو ناوچانە بەدەر لەو رێككەوتننامەی پێشتر لە نێوانماندا هەبووە ئەوە مایەی قبووڵ كردن نییە.

گوتیشی، ئەگەر هەر دۆخێكی لەم چەشنەش رووی دا ئەوكات بۆ بڕیارەكانی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەگەڕێینەوە، قبووڵنەكردنی هێنانی هێزی پتری سوپای عێراق بۆ ئەو ناوچانەش ئاماژەیەكە بەوەی ئێمە ئەركی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بەهەموو نەتەوەكانەوە دەپارێزین.

هەواڵی پەیوەندیدار