٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هوداپار: پشتگیری لە بڕیاری ئازاد كردنی پەرلەمانتارەكانی بەدەپە دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

نوسێبین-KDP.info/ پارتی دۆزی ئازاد ( هوداپار) لە بارەی بڕیاری دادگای دەستووری توركیا بۆ ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەوە رایگەیاند كە ئەو بڕیارە بڕیارێكی راست و گرنگە و هوداپار بەوب پەڕی هێزی خۆیەوە پشتگیری لەو بڕیارە دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حورسەدا بڵاویكردەوە كە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك شارەوانی نوسێبینی هوداپار سەفیەدین ئاغرمان لە میانی گوتارێكی خۆیدا خۆشحاڵی پارتەكەی لە بەرامبەر ئازاد كردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئێمە وەكو هوداپار زۆر خۆشحاڵین بە بڕیاری ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپە و بە هەر شێوەیەك ئامادەی پشتگیری كردن لەو بڕیارەی دادگای دەستووری توركیان.

باغرمان هەروەها رایگەیاندووە كە ئازاد كردنی ئەو پەرلەمانتارانە مافی ئەوان بوو، چونكە ئەوان نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵك بوون و دەبوایا لە پەرلەمان بووبانا نە لە گرتووخانە، بۆیە ئێمە وەكو هوداپار داوای ئەوە دەكەین ئەو ماف و ئیمتیازانەی كە بۆ پەرلەمانتارەكانی دیكە رەچاو كراون بۆ ئەو پەرلەمانتارانەیش رەچاو بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار