سەلاحەدین دەمیرتاش: هیچ كەس لە توركیا بە شێوەیەكی دادوەرانە دادگایی نەكراوە

دیاربەكر-KDP.info/ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە لە بەرامبەر بڕیاری ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەدا هەر چەند دواش كەوتبێ بەڵام زۆر خۆشحاڵن.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە كە هەر چەند بڕیاری ئازاد كردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە دوا كەوتبێ، بەڵام بڕیارێكی گرنگە و بەدەپە بەو بڕیارە زۆر خۆشحاڵە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هەروەها رایگەیاندووە كە تا ئێستا لە توركیا هیچ كەس و لایەنێك لە لایەن دادگایەوە بە شێوەیەكی دادوەرانە دادگایی نەكراوە بۆیە دەبێ دادگایی كردنەوەكان سەر لە نوێیەوە بە شێوەیەكی دادوەرانە دەست پێ بكەنەوە.
دەمیرتاش باسی ئەوەی كردووە كە زۆربەی هەرە زۆری سكاڵا و دۆزە تایبەتییەكانی توركیا لە لایەن دادگای تایبەتییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە و دادگای تایبەتیش تەنیا و تەنیا بیری لە بەرەژوەندی دەسەڵات كردووەتەوە بۆیە دادگایی كردنەكان بە هیچ شێوەیەك دادوەرانە نەبوونە بگرە حزبوڵڵایش بە شێوەیەكی دادوەرانە دادگایی نەكراوە. دەسەڵاتی هەنۆكەیی توركیایش نایەوێ كەس بە شێوەیەكی دادوەرانە دادگایی بكرێت.




