عەبدوڵڵا گول: بڕیاری ئازاد كردنی پەرلەمانتاران زۆر گرنگە

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆك کۆماری توركیا عەبدوڵلا گول لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكیتەلەفزیۆنیدا باسی چەندین پرس و بابەتی گرنگی رۆژەڤی توركیای كرد و وەڵامی پرسی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەمبارەیەوە كەناڵی ئاتێڤی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتیدا باسی بڕیاری دادگای دەستووری بۆ ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەی كردووە و رایگەیاندووە ئەو بڕیارە بڕیارێكی زۆر گرنگە و خزمەتی ئاسایی كردنەوە و دیموكراتیزە كردنی توركیا دەكات.
عەبدوڵڵا گول هەروەها پشتگیری خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە و رایگەیاندووە دەبێ دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بێ و بەبێ رەچاو كردنی بیروڕای سیاسی بڕیاری خۆی بدات و دەبێ هیچ هێز یا هیچ لایەنێك بۆی نەبێ بڕیاری دادگا پێشێل بكات.
لەبارەی پرسی دەوڵەتی هاوتەرتیب یا دەوڵەتی لەنێو دەوڵەتدا گول رایگەیاندووە، راستە لەنێو دەوڵەت و دامودەزگاكانی دەوڵەتدا پێكهاتەیەك هەیە كە چالاكە و كاری جیاجیا ئەنجام دەدا، هەبوونی ئەو پێكهاتەیە هیچ سوودێكی بۆ توركیا نابێ بۆیە دەبێ كۆتایی بەو جۆرە پێكهاتانە بهێنرێت.




