٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: هیچ پێكهاتەیەكی شاراوە لە توركیا نامێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ 47 رۆژنامەنووس، نووسەر و نوێنەری رێكخراوە مەدەنییەكانی توركیادا باسی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی لە ئەستەنبۆڵ كرد و رایگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنە بێجگە لە زەرەر هیچ سوودێكی بۆ توركیا نەبوو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ 47 رۆژنامەنووس، نووسەر و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆبوویەوە و لەو كۆبوونەویەدا باسی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی كرد.

ئەردۆغان لە سەرەتای قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی توركیا بوو، بەڵام ئەوان چە وەكو ئاكەپە چە وەكو حكوومەت مۆڵەت بە هیچ كەس و لایەنێك نادەن هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی توركیا لە رێگای نایاساییەوە بدات، چونكە ئەو حكوومەتە حكوومەتی هەڵبژێردراوی خەڵكە و ئیرادەی خەڵكی لە پشتەوەیە.

ئەردۆغان لەبارەی هەبوونی دەوڵەت لە نێو دەوڵەتدا گوتوویەتی: راستە لە نێو دەوڵەت و دامودەزگاكانی دەوڵەتدا پێكهاتەیەكی هاوتەرتیبی دەوڵەت هەیە و كاری نانەوەی ئاژاوە و دووبڕكێیە، بۆیە حكوومەتی توركیا بەوە پەڕی هێزی توانای خۆیەوە هەوڵ بۆ ئاشكرا كردنی ئەو پێكهاتەیە و لە ناوبردنی دەدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار