سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کرد

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز تۆنی بلینكن راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا ، راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سڵاوی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پاشان هه‌ر دوولا دوایین بارودۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئارادان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی و راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له عیراق باسیان لێوه‌كرا.
راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی و تووێژه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا خسته‌ڕوو كه تایبه‌ت بوون به دیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی .
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی راسته‌قینه كرده‌وه به مه‌به‌ستی پێشخستنی بارودۆخی سیاسی له عیراق و بوونی زه‌مانه‌تی یاسایی له ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه و سه‌قفێكی كاتیش دابنرێ بۆیان تا ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه‌یه‌كی ئیجابی بده‌نه گه‌لی عیراق سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه .
سه‌باره‌ت به دیدار و كۆبوونه‌وه ئاینده‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ كاتێك ئه‌و جۆره دیدار‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه.
باسكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز و گرێبه‌سته‌كان و لیژنه ئه‌منیه‌كانی هاوبه‌شی ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌و لیژنانه و دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی سوریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوون و له‌م رووه‌وه‌ش هه‌ر دوولا زۆر به وردی بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌ڵانه ئاڵۆگوڕكرد.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی داوای له راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد كه سڵاوی بگه‌یه‌نێته هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری.




