ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی هەولێر داوای دەستگیرکردنی بکوژی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی دەکەن

هەولێر - KDP.info/ بەبۆنەی تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یەكشەمە چه‌ند رۆژنامەنووسێک گردبوونەوەیەکیان رێکخست . هێمن مەلا زادە رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی بە KDP.infoراگەیاند: بە به ئاماده‌بوونی ده‌یان رۆشنبیر‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی لەپاركی شانەدەری شاری هه‌ولێر، گردبوونەوە و خۆپیشاندانمان ده‌ستیپێكرد و خۆپیشاندانه‌كه‌مان له‌ژێر ناوی (كاروانی هێڵه سوره‌كان) به درێژایی 12كیلۆمه‌تر, له‌سه‌ر پشتی لۆرییه‌كی فلاتی 12مه‌تری, كه لافیته و چه‌ندان دروشمی له‌سه‌رنوسراوه به ده‌وری شه‌قامی بازنه‌یی شه‌ست مه‌تری هه‌ولێر كه هه‌ر یه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری تیایه ده‌وه‌ستین. مەلا زادە ئه‌وەشی راگەیاند: ئامانج له خۆپیشاندانه‌كه تێپه‌ربوونی مانگێكه به‌سه‌ر تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی کە به‌بێ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌و كرده تیرۆریستییه به سزای یاسای گه‌یه‌ندرابن و, بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش كاریان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رپرسانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه له به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دادگایه‌كی تایبه‌ت له‌كه‌سانی پسپۆر‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و جۆره دۆسیانه دروستبكات و چیتر بێده‌نگ نه‌بێت له‌ئاست تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان .




