لە مانگی شوباتی داهاتوو كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش دەكرێت

عێراق -KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشکرای دەکات: ئاماده‌كاری كراوه بۆئه‌وه‌ی مانگی داهاتوو كارتی ئه‌لیكترۆنی‌به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكرێ. لە لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراق موحسین موسه‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، راگه‌یاند: كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان كه بڕیاره له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌كاربهێنرێت کارەکانی بەرەو کۆتایی چووە و، له ئێستادا ئەو کارتە له چه‌ند وڵاتێك چاپ ده‌كرێت. پیشبینی دەکەین مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌و كارته ئه‌لیكترۆنییه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت.سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنه‌ش موحسین موسه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، له رێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و تیمی گه‌ڕۆكه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت. ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەوەشی راگەیاند: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان، کە بڕیاره له رۆژی30ی نیسانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگده‌ر ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و كارته ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌توانێت ده‌نگ بدات بە پێچەوانەوە ناتوانێت دەنگ بدات.




