عێراقییە داوای كشانەوەی سوپا لە ئەنبار دەكات و عەللاویش دەڵێت دادگا لەژێر كۆنترۆڵی مالكی دایە

بەغدا - KDP.info/ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لیستی عێراقیە ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە لە سەر سوپای عێراقی و هێزە ئەمنیەكان كە لە بەغداوە چوونەتە ئەنبار پاشكەشە بكەن و سوپا تەنها كار بكات بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان، هاوكات هەولی ئەوەش بدرێت كە بە شێوەی گفتوگۆ و دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێن.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشكرد كە رۆیشتنی سوپا و هێزە ئەمنیەكان بۆ ئەنبار مەبەستێكی سیاسی گەورەی لە پشتەوە هەیە و هاوولاتیان زەرەرمەندی یەكەمن. لە لایەكی دیكەشەوە لیستی دەولەتی یاسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە سوپای عێراقی دژ بە گروپی تیرۆریستی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) شەر دەكەن و سوپاش پاشەكشە ناكات تا تیرۆر بە تەواوەتی لە پارێزگای ئەنبار بنبڕ نەبێت. هەروەها داواشیان كرد كە هاوولاتیان هاوكاری سوپا بكەن بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان.
ئەیادی عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقیە و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاندوە دادگای باڵا ئێستا لە ژێر دەستی نووری مالیكی دایە .
عەللاوی لە لاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردۆتەوە كە یاسای ژمارە سی لە 2005 دەركراوە بۆ پێكهێنانی دادگای باڵا بەڵام بۆ ماوەیەكی كاتی بو تا ئەو كاتەی كە دەستور هەموار دەكرێـتەوە و بەپێی دەستور دادگای ئیتیحادی دادەمەزرێت و رۆڵی چالاك دەبێت نەك بۆ ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەم یاسایە لەروی دەستەڵاتی تەشریعی و جێبەجێكردن بۆ مەرامی خۆی بەكار بهێنێت.




