سه‌رۆك بارزانی سەری ساڵی نوێی مەندائی له خوشك و برایانی سابیئەی مەندائی پیرۆز ده‌كات

به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی مه‌ندائیه‌وه، سەرۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م سابیئه‌ی مه‌ندائی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد. كە ئەمەش دەقەكەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی مه‌ندائیه‌وه ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی سابیئه‌ی مه‌ندائی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.
هیوای ساڵێكی پڕ له خێر و خۆشیان بۆ ده‌خوازم له سایه‌ی عیراقێكی فیدراڵ و دیموكراتدا كه تیایدا هه‌موو مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كرا بێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/7/2012




