٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان سەردانی تاران و رۆحانیش سەردانی ئەنقەرە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  دوێنێ هەر دوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا هەر دوولا باسیان لە چەندین بابەتی گرنگ و رەوشی ناوچەكە و سوریا كرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای گفتوگۆ  لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و توركیا، هەر دوولا جەختیان لە سەر هەوڵدان بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماتیكی لە نێوان ئەنقەرە و تاراندا كردەوە.

لە بارەی رەوشی سوریایشەوە وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی: بۆ ئەوەی كۆتایی بە قەیرانی مرۆیی لە سوریا بهێنرێ چی پێویست بێ دەكرێ. توركیا تا ئێستا بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی داوە و بەردەوام دەبێ لە هەوڵدانەكانی.

داود ئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی سوریا و كۆتایی هێنانی بە تراژدیای مرۆیی لە سوریا لەگەڵ ئێراندا بیروڕای خۆیان ئاڵووێر دەكەن.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە داود ئۆغڵو و محەمەد جەواد زەریف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستە روو.

لەو چوارچێوەیەدا داودئۆغڵو گوتی: كۆتایی ئەم مانگە سەرۆكوەزیرانی توركیا سەردانی ئێران دەكا، هەر لە مانگی شوباتدا چاوەڕوانی سەردانی حوسێن رۆحانین بۆ ئەنقەرە.

داودئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا نیگەرانی ئەنقەرەی لە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەكانی عێراق دەربڕی و گوتی: رووداو و پێشهاتەكانی ئەم داوایەی عێراق جێگای ترسن، ئاواتە خوازین لە هەڵبژاردنەكانی 30ی مانگی نیساندا عێراق رووی ئارامی و ئاشتەوایی بە خۆیەوە ببینێ.

هەواڵی پەیوەندیدار