٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەنبار و فەلووجە 25 ئەندامی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار-KDP.info/ پارێزگاری ئەنبار ئەحمەد خەلەف دیلەمی گوتی: بە هۆی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هۆزەكانی ناوچەكە و سوپای عێراقدا 25 ئەندامی داعش كوژران.

ئەحمەد خەلەف دیلەمی گوتی: ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی ئەبوو فەرەج لە باكووری رۆمادی ئەنجامدراوە و بێجگە لە كوژرانی ئەو 25 ئەندامەی داعش دوو منداڵ و دوو ژنێش بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە گیانیان لەدەست داوە.

دیلەمی هەروەها ئاماژەی بەوە كرد ئۆپەراسیۆنی دژی چەكدارەكانی داعش بەردەوامە و چەندین ناوچە تا ئێستا لە دەست داعشەوە رزگار كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار