عێراق هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سنوری سوریا زیاتر ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق ڕایگه‌یاند که دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری دیمه‌شق هێزێکی زۆری سوپای عێراق له سنوری عێراق و سوریا جێگیرکراوه.
ئاژانسی "بتران" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقه‌وه بڵاوی كرده‌وه دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 18/7/2012ی شاری دیمه‌شق، به‌فه‌رمانی حكومه‌تی عێراقی هیزیكی زۆر له سنوری سوریا و عێراق جێگیر کراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات هۆكاری ئه‌و جێگیركردنه په‌یوه‌ندیی به ئه‌گه‌ری تێكچوونی بارودۆخی سوریاوه هه‌یه، چونكه بارودۆخی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق هه‌یه .




