٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: لۆبییەكەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید لەپەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: دروستكردنی لۆبییەكەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید لەپەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە و هاوپەیمانی نیشتیمانیش بۆ چوونیان ئەرێنییە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی، ئەشواق جاف بە KDP.infoی راگەیاند:

بەشێوەیەكی نافەڕمی لۆبییەكەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید لەپەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە و هاوپەیمانی نیشتیمانیش هەڵوێستی ئەرێنی بووە، لیژنەیەكیش لەهەموو فراكسیۆنە كوردیەكان بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكەین.

ئەوەشی گوت: بەو هۆیەی ئەندامانی لیستی عێراقییە بەشداری ئەمڕۆی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراقیان نەكرد و بایكۆتی دانیشتنەكانیان كردووە، بەڵام بۆچوونی هاوپەیمانی نیشتیمانیمان وەرگرتووە، بۆچوونیان باش بوو.

باسی لەوەش كرد، لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستانی باسمان لەوە كردووە كە ئەو لیژنەیەی پێویستە لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانییەك بۆ بەپاریزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دروست بكرێ پێویستە بەهەموو لیستە كوردیەكان پێكبهێنرێ.

پتر گوتی: ئەو كاتەی پرۆژەكە لەحكوومەتی ناوەندییەوە دەگاتە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك پێكبهێنرێ لەهەموو لیستە كوردییەكان، هەموومان كاری تێدا دەكەین بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكەین تا بتوانین هەماهەنگی (تەوافوق)ی لایەنە سیاسیەكانی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دروست بكەین و هەروەها ئەو پرۆژەیە نەبێتە دەستكەوتێك بۆ حزبێك یا كەسێك لەسەر حسابی حزبەكانی دیكە.

رۆژی 31ی كانوونی یەكەمی 2013 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەڵەبجەی شەهید بكرێ بەپارێزگا، ئەو شارە لە 16ئازاری 1988دا لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئەو كاتی سوپای عێراقەوە بەچەكی كیمیایی بۆردومانیان كرد و بووە هۆی شەهیدبوونی 5 هەزار هاوڵاتی و برینداربوونی نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی دیكە.

هەواڵی پەیوەندیدار