تابودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت پێشینه‌كان ده‌ستپێناكاته‌وه

هەولێر - KDP.info/ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت تا بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت پێشینه‌كان ده‌ستپێناكاته‌وه و، ئاشكراشی ده‌كات بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه. دلێر تاریق، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بە KDP.info راگه‌یاند: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كان په‌یوه‌ندی به په‌سه‌ند كردنی بودجه‌وه هه‌یه، بۆیه تا بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت پێشینه‌كان ده‌ستپێناكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك گۆڕانكاری له پێشینه‌كاندا بكرێت. ده‌رباره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ بودجه‌ی ساڵی 2014، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پێداچونه‌وه‌یه به پڕۆژه یاسای بودجه و گۆڕانكاری تێدا ده‌كات. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ئەوەشی خستەروو : وێرای کەموکوری لە بوودجەی ساڵی 2014 دا بەڵآم ساڵانە پێشینەکان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک رادەوستێنرێت ئەویش بۆ رێکاری بانکی و جارێکی دیکە چاو خشاندنەوە بە تۆمارەکانی وەرگرتنی پێشینەکان تا بزانرێت هاونیشتیمانیان چەندە سوودمەندبوونە . بەڵآم ئەمجارە دواکەوتنی بوودەجە بۆتە گرفتێک تا ئەم گرفتەش چارەسەر نەکریت پێشینەکان نادرێت.




